بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یووسف باش بە وتنی ئەوەی کە بەهۆی بارینی بەفری قورس لە ڕۆژاوای ڕابردوو لە ملەی ژاڵانە، ئەو ڕێگایە تا ڕاگەیاندنی دوایی راگەیێندرابوو، وتی: بە پێی گرینگ بوونی ئەو ڕێگا کە پێوەندیدەری سەوڵاوا بۆ ناوچەی هەورامان و هەروەها ڕێگای پێوەندی سەوڵاوا و مەریوان بۆ پاوە، نەوسوود و نۆدشە لە پارێزگای کرماشانە، ئەو ڕێگایە دوای 48 کاتژمێر داخران بە هەوڵی بێ وچانی هێزەکانی ڕێگاوبانی سەوڵاوا کرایەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: هەموو رێگاکانی ئەو شارستانە بە هەوڵی بێ وچانی هێزەکانی ڕێگاوبان کرایەوە و بەختەوەرانە هیچ کێشیەک لە ئەو بارەوە بوونی نییە بەس لە هەندێک لە شوێنەکان ئۆتۆمبیلەکان ئەبێ بە زنیجرەوە هاتوچۆ بکەن.
باشی وتیشی: بە پێی ئەوەی کە هەر چرکە ئەگەری هاتنی هەرەس لە ملەی ژاڵانە هەیە داوای لە شۆفێر و موسافرەکان دەکرێت کە بەس بۆ ئیشی زەرووری و بە زنجیری چەرخەوە لە ئەو ملە هاتوچۆ بکەن و ئامێری گەم کەرەوە، جیهازاتی ئیمەنی و خۆراکیان لەگەڵ بێت.
Your Comment